دانیشتنی دادگای دۆسیه‌ی بوڵدان به‌ڕێوه‌چوو
دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان كۆبوه‌وه. ده‌سته‌ی دادگا بڕیاریدا كه له دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی توركه‌وه زانیاری وه‌ربگیرێت.
دادگا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان كۆبوه‌وه. ده‌سته‌ی دادگا بڕیاریدا كه له دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی توركه‌وه زانیاری وه‌ربگیرێت.
به‌هۆكاری لێدوان و ئه‌و چالاكیانه‌ی به‌شدار بووه، له‌باره‌ی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بوڵدان به بانگه‌شه‌ی "ئه‌ندامبوون له رێكخراو" دۆسیه كرابوه‌وه. دانیشتنی ١٢هه‌مین له دادگای ١٨هه‌می سزای قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدرا. بوڵدان به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا نه‌كرد، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی ئه‌و كه‌نعان ماچوغڵو و فیكره‌ت ئیلكز ئاماده‌بوون.
دانیشتنه‌كه به كۆنتڕۆڵكردنی ناسنامه ده‌ستیپێكرد و دواتر پارێزه‌رانی بوڵدان قسه‌یان كرد. پارێزه‌ران وه‌ڕگێڕانی توركی بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، كه له یه‌كی شوباتدا له باره‌ی ٤٠ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌وه ده‌ریكردوه پێشكه‌ش به دادگایان كرد. پارێزه‌ران باسیان له‌وه‌كرد كه له دانیشتنی پێشووی دۆسیه‌كه‌دا به داواكاری وه‌ستاندنی دۆسیه‌كه داواكاریان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئه‌و داوایه ره‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه داواكاریان ئاراسته‌ی دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی تورك كردووه. پارێزه‌ران جارێكی تر داوای راگرتنی دۆسیه‌كه‌یان كرد. له هه‌مان كاتدا پارێزه‌ران بڕیاره‌كان له باره‌ی وه‌ستاندنی دۆسیه‌كانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئایشه سوروجو و فاتمه كورتالانیشیان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادگا كرد.
دوای داواكاری پارێزه‌ران، شاندی دادگا بڕیاریدا كه له دادگای ده‌ستوری باڵا ده‌پرسن كه دۆسیه‌ی بوڵدان له چ ئاستێكدایه. دۆسیه‌ی بوڵدان بۆ ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ هه‌ڵگیرا.
هـ . ب