دانیشتنی دادگایی کردنی دەمیرتاش دواخرا

لە دۆزی سەلاحەدین دەمیرتاش دادگە بۆچوونی پارێزەرانی نەپرسی و دانیشتنی دادگای دواخست.

دانیشتنی دادگە دەربارەی دۆزی سەرەکی هاوسەرۆکی پێشووری پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە ) سەلاحەدین دەمیرتاش، کە دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازاد کردنی دابوو، دانیشتنی دادگای کردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە لقی١٩ی دادگای سزای گرانی ئانکارا لە بەندیخانەی سینجاجێ ئەنجام درا .

ئاشکرا بوو کە ئیدیعانامەی دۆزی کۆبانی کە لە دادگەی قوورسی ژمارە ٢٢ی ئەنکارا بووە تێکەلی دۆسیەکە بووە.

دانیشتنی دادگە بۆ ٦ی مانگی گوڵان دواخرا.

ک-ش