دانیشتنی دۆزی کۆمەڵکوژیی قۆنیا دواخرا
لە دانیشتنی دادگا بۆ دۆزی کۆمەڵکوژیکردنی بنەماڵە کوردەکە لە ناوچەی مەرامی قۆنیا، داوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئازادکراو ڕەتکرایەوە. دانیشتنەکەش دواخرا بۆ ٨ی شوبات.
لە دانیشتنی دادگا بۆ دۆزی کۆمەڵکوژیکردنی بنەماڵە کوردەکە لە ناوچەی مەرامی قۆنیا، داوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئازادکراو ڕەتکرایەوە. دانیشتنەکەش دواخرا بۆ ٨ی شوبات.
دادگاییکردنی ١١ کەس، کە ٧ ئەندامی بنەماڵەی دەدەئۆگیولارییان لە ناوچەى مەرامی قۆنیا کوشت، لە لقی چوارەمی دادگای سزا قورسەکانی قۆنیا بەڕێوەچوو.
دادگا لە دانیشتنەکەدا بەشێک بڕیارەکانی ڕاگەیاند و تیایاندا هاتووە: "ڕەتکردنەوەی داواکارییەکان بۆ یەکخستنی فایلەکان، ناونیشانی ئیمەیڵی هەموو تۆمەتباران بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕێگەی پسپۆڕێکەوە، ناردنی نووسراو بۆ کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داواکردنی بەڵگەنامەی ئەو بانکانە، کە تۆمەتبار محەمەد ئاڵتون قەرزی لێوەرگرتوون، داوای تۆمارە دەنگییەکانی کاتی زیندانیکردنی، ئەو چاوپێکەوتنانەى، کە عایشە کەلەش لەگەڵ ١١٢ ئەنجامیداوە، زانیاری لەسەر ئەو هۆتێلانە کۆبکرێنەوە، ئاڵتون بۆ ماوەی ٣ مانگ تیایاندا ماوتەوە، داوای تۆماری تەلەفۆن، تۆماری گەشتەکانی بە فڕۆکە، وتە لەو ٣ شایەتحاڵە وەربگیرێت، کە لەگەڵ عایشە کەلەش لە ناوچەکە بوون، ئەو تۆمەتبارانەى، کە لە دانیشتنەکەدا ئامادە نەبوون بە زۆر بهێنرێن بۆ دانیشتنەکان، وتە لەو کەسانە وەربگیرێت، کە فەرمان و بڕیاری چاودێریکردنیان بۆ دەرکراوە".
داوای زیندانیکردنیان ڕەتکرایەوە
دادگا بەهۆکاری ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لەدۆخی بەڵگەکاندا نەکراوەوە داوای دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕەتکردەوە، کە ئازاد کراون و بڕیاریدا لە ژێر چاودێریی دادگادا بمێننەوە. هەروەها دادگا بڕیاردا ئەنجامدەر (بکوژەکە) لە زینداندا بمێنێتەوە و دانیشتنەکەش دواخرا بۆ ٨ی شوبات.
ژ.ت