داواکاری ئازادکردنی فازل شەنیاشار جارێکیتر رەتکرایەوە

فازل شەنیاشار ئەندامی بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەلایەن ئاکەپەوە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی کرانەوە، لە دانیشتنی دادگادا لە مەلەتییە سازکرا، ئازاد نەکرا.

دانیشتنی دۆسیەی کۆمەڵکوژی بنەماڵەی شەنیاشار دوای ناوبڕ، سەرلەنوێ لە سێهەم دادگای سزا قورسەکانی مەلەتیە بەردەوام بوو.

دەستەی دادگا بە پاساوی "گومانی زۆری تاوان"، بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی گرتنی فازل شەنیاشار و ئەنوەر یڵدز و بە پاساوی "کۆنەکردنەوەی بەڵگە" بڕیاری بەردەوامبوونی زیندانیکردنی جەلال یەڵدز و میکائیل شیمشەکیدا.

دانیشتنەکە بۆ ١٨ی تەمووز دواخرا.

هـ . ب