داوای زیندانیکردنی کابۆغلو و ١٠ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کرا
دەربارەی سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ پرۆفیسۆر ئیبراهیم کابۆغلو و ١٠ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سزانامە ئامادەکرا. لە سزانامەکەدا داوای ٣ بۆ ١٢ ساڵ سزای زیندانیکردن کراوە.
دەربارەی سەرۆکی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ پرۆفیسۆر ئیبراهیم کابۆغلو و ١٠ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سزانامە ئامادەکرا. لە سزانامەکەدا داوای ٣ بۆ ١٢ ساڵ سزای زیندانیکردن کراوە.
لە ئەنجامی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری باکرکۆ، سزانامە ئامادەکرا و ڕادەستی ١٣ هەمین دادگای سزای قورسی باکرکۆ کرا. تێیدا داواکراوە کابۆغلو و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە" و "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە ڕاگەیاندن" دادگایی بکرێن.
ئاماژە بەوە کراوە، لێدوانی تۆمەتبارەکان زیانی بە کۆمەڵگە گەیاندووە و لە میدیای دیجیتاڵدا گەیشتووەتە جەماوەرێکی بەرفراوان. لە سزانامەکەدا داوای قەدەغەی سیاسی کراوە.
١٣ هەمین دادگای سزای قورسی باکرکۆ مۆڵەتی بە تۆمەتبارەکان داوە بەرگری لە خۆیان بکەن و بەڵگەکانیان بخەنەڕوو.
دادگا ڕایگەیاند ئەگەر ڕێگە بە دادگاییکردن بدرێت، ئەوا دۆسیەکە ڕادەستی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵ دەکرێت و لە دادگای ئیستەنبوڵ دادگاییەکە بەڕێوەدەچێت.