دایکان بۆ چارەنووسی بەدرخان تویسوز کە ٤٦ ساڵ پێش ڕفێندراوە گردبوونەوە
دایکانی شەممە بۆ چارەنووسی بەدرخان تویسوز کە ٤٦ ساڵ پێش لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندرا و بێسەر و شوێن کراوە گردبوونەوە.
دایکانی شەممە بۆ چارەنووسی بەدرخان تویسوز کە ٤٦ ساڵ پێش لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندرا و بێسەر و شوێن کراوە گردبوونەوە.
چالاکوانان/دایکانی شەممە هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گالاتاسەرای کۆدەبنەوە و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارەکانیان دەکەن کە لە کاتی دەستبەسەرکردنەکاندا بێسەروشوێن، کوژراون و داوای دادگاییکردنی تاوانباران دەکەن. چالاکوانان/دایکانی شەممە لە ١٠٣٦ ـەمین گردبوونەوەی ئەم هەفتەیاندا داوای چارەنووسی بەدرخان تویسوزیان کرد، کە لە ساڵی ١٩٧٩ لە گوندی کەلجن سەربە ناوچەی جۆرنێ ڕەش لە ڕحا ڕفێندرا و بێسەروشوێن کرا.
لە گردبوونەوەکەی ئەم هەفتەدا ئومێد ئەفە نوێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیا (TİHV) لە ئەستەنبوڵ، بەیاننامەکەی خوێندەوە.
ئومێد ئەفە ڕایگەیاند: "بەسەدان چەکداری سەر بە حەقی بوجاک لە عەشیرەتی بوجاک هێرشیان کردە سەر گوندەکە. هاوسەری بەدرخان تویسوز و کوڕە ١٣ ساڵانەکەی بە بارمتە گیران و ئەم پەیامە بۆ بەدرخان تویسوز ناردووە: "خێزانەکەت لە دەستی ئێمەدایە، وەرە با قسە بکەین. 'دواتر بەدرخان تویسوز دەچێتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بە زۆر سواری ئۆتۆمبێلێک دەکرێت و دەڕفێندرێت و لەو کاتەوە بێسەرو شوێن کراوە.