دایکانی شەممە بۆ ڕوونکردنەوەی چارەنووسی تانش و دەنیز گربوونەوە

دایکانی شەممە بۆ زانینی چارەنووسی سەرۆکی ناوچەیی هادیپ، سەردار تانش و بەڕێوەبەری ناوچەیی هادیپ، عەبدولقادر دەنیز کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکران گربوونەوە.

دایکانی شەممە

دایکانی شەممە بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسی کەسوکارەکانیان کە بێسەروشوێن کراون و تیرۆر کراون وە بۆ دادگایکردنی فایلەکانیان هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەلەتەسەرای لێکترگردەبنەوە و ئەم هەفتەیەش چالاکییان ئەنجامدا.

لە هەفتەی ١٠٣٥ی چالاکییەکەیاندا، دەربارەی چارەنووسی سەرۆکی پێشووی ناوچەیی هادیپ، سەردار تانش و بەڕێوەبەری ناوچەیی هادیپ عەبدولقادر دەنیز پرسیار کرا. لە ساڵی ٢٠٠١دا لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ بانگ لە هەردوو بەڕێوەبەرەکە کرا بچنە بنەکەی پۆلیس، دوای ئەوەی دەڕۆنە پۆلیس ئیدی هیچ زانیارییەکان لەسەر نەما و سەرگوم کران.

سەلبا ئارجان کە یەکێکە لە چالاکیکارانی دایکانی شەممە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی خوێندەوە و گوتی: "ژیانێکی ئاشتیانە و شکۆمەندانە مافی هەموومانە. ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دادپەرەوەر مافی هەموو کەسێکە."

لە بەردەومییدا سەلبا ئارجان چیرۆکی ژیانی هەردوو سیاسەتمەداری کورد سەردار تانش و عەبدولقادر دەنیزی گێڕایەوە.