دایکانی شەممە سەرلەنوێ دەستگیرکرانەوە

کاتێک دایکانی شەممە دەیانویست بچنە گۆڕەپانی گالاتەسەرای، پۆلیسەکان ئەوانیان دەستگیرکرد.

دایکانی ئاشتی بە داواکاری ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکانیان و دادگایی کردنی بکوژان لە هەفتەی ٩٥٢یەمین لە گۆڕەپانی گالاتەسەرای درێژەیان بە چالاکیەکەیاندا. دایکان بە تاجڵە گوڵەوە بەرەو گۆڕەپانی گالاتەسەرای رێپێوانیان کرد.

سەرباری ئەوەی دادگای دەستوری هەمیشەیی لەبارەی قەدەغەکردنی گۆڕەپانەکە بڕیاری "پێشێلکاری" داوە بەڵام بۆ ١١یەمین هەفتەی لەسەر یەک پۆلیسەکان دایکانی شەممەیان گەمارۆدا. پۆلیسەکانی هێرشیان کردە سەر چالاکیەکە و هاوسەرۆکی گشتی ئیهەدە ئەرەن کەسکین و چەندین پارێزەر و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤیان دەستگیرکرد.

هـ . ب