دایکانی ئاشتی: دەنگمان بەرز بکەینەوە، گۆشەگیری کۆتایی دێت
دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی ئەستەنبوڵ، بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی زیندانیان کرد و وتی، "دەنگمان بەرز بکەینەوە، گۆشەگیری کۆتایی دێت."
دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی ئەستەنبوڵ، بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی زیندانیان کرد و وتی، "دەنگمان بەرز بکەینەوە، گۆشەگیری کۆتایی دێت."
دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی بە ئامانجی ئەوەی ئاماژە بە مانگرتنی زیندانیە سیاسیەکان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بدەن کە ١٢٦ رۆژە بەردەوامە، سەردانی پلاتفۆرمی کۆمەڵەی رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵات، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی ئێڵح (بادەف) و کۆمەڵەی چاودێری کۆچبەران کرد.
گولەر بوغدایجی ئەندامی دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتی لە گەڵ کۆمەڵەی رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵات قسەی کرد و وتی، "پێویستە ئێدی ئێمە دەنگمان بەرز بکەینەوە. چەندێک دەنگمان بەرز بکەینەوە، ئەوەندە بە خێرانی داواکاریەکانمان جێبەجێ دەکرێت.
عەبدولحەکیم داش سەرۆکی پلاتفۆرمی کۆمەڵەکانی رۆژهەڵات – باکوری رۆژهەڵات قسەی کرد و وتی، "محەمەد ئۆجالان، برای بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان لەگەڵ دادوەر چاوپێکەوتنی ئەنجامدا، ئەوەش پیشانی دەدات کە گۆشەگیری بۆچی دانراوە. پێویستە وەک گەل ئێمە شتێک بکەین. پێویستە خاوەنداری لە زیندانیە سیاسیەکان بکەین، بە پێچەوانەوە دەوڵەتی کۆتایی بە گۆشەگیری ناهێنێت.
حیکمیە ئونەل ئەندامی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی وتی، "ئێمە نامانەوێت ئیدی هەواڵی مردن ببیستین" و بانگەوازی بۆ خاوەنداری لە بەرخۆدانی زیندانیان کرد.
دایکان دواتر سەردانی گۆچیزدەر کرد.
ف.ق