"دەبێت بارودۆخی ژیان لە بەرامبەر نەخۆشی گەڕبوون باشتر بکرێت"

ئۆنور حەمزئۆغڵو سەرنجی خستە سەر نەخۆشی گەربوون و دەستنیشانی کرد کە لە سەرانسەری تورکیادا ئەو نەخۆشییە ڕووی لە زیاد بوونە و زیاتر لەو ناوچانە دەبینرێت کە بۆمەلەرزە لێیداوە، دەبێت بارودۆخی ژیان لەو شوێنانە باشتر بکرێت کە ئەو نەخۆشییە تێیدا سەری هەڵداوە.

ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی گەربوون لە تورکیا بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیادی کردووە. بەپێی داتاکان لە هەر ١٠٠ کەسێک کە دەچنە کلینیکەکانی پزیشکی پێست ٣٠ کەس تووشی گەربوون بووە. ئەگەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکرێت بە چەند مانگێک ڕێژەی تۆشبووانی زیاد دەکات کۆنترۆل کردنی ئەستەم دەبێت، هەندێک دەرمان کە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە بەکاردەهێنرێت لەلایەن ئاسایشی کۆمەڵایەتییەوە ناگەیەندرێت بە کلینیکەکانی پزیشکی. بەتایبەتی دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی پاکوخاوێنی، نەخۆشی گەربوون لە ناوچەی بومەلەرزە لێدراوان زیادی کردووە. لە بەر ئەوەی لە ناوچەی بوومەلەرزەکە هیچ چارەسەرێک پێشکەش نەکرا، ئەمەش هۆکۆری ڕوودانی کێشەیەکی گەورەیە.

پڕۆفیسۆر. د. ئۆنور هەمزەئۆغڵو تیشکی خستە سەر باشترکردنی بارودۆخی ژیان لە ناوچەی بوومەلەرزەکە و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە چی بکەین: "بۆ ئەوەی کە نەخۆشییەکە زیاتر تەشەنە نەکات و لەناو ببرێت دەبێت پێش وەرگرتنی دەرمان بۆ نەخۆشییەکە، بۆ باش کردنی بارودۆخی ژیان هەنگاوی ئەرێنی و جدیی هەڵبنرێت. دەبێت بێ ئەوەی جیاوازی بکەن لە بەینی خەلکدا دەرمانی پێویست دابەش بکرێت. ئەم بارۆدۆخە پێویستی بە ڕێکخراوێک هەیە کە ڕاستەوخۆ یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە توشی ئەو نەخۆشییە بوون، بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەک وەربگرێت دەرمانی پێویست دابین بکات و یارمەتی نەخۆشەکە بدات. ئەو کەسانەی لە بازنەی ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا نین و پارەی بیمەیان نەداوە، بەهۆی ئەم بارودۆخەوە بۆئەوەی کە دەرمانیان دەست بکەوێت کێشەی گەورەیان بۆ دروست دەبێت. هەندێک دەرمان لە دامەزراوەی ئاسایشی کۆمەلایەتی دا دەست ناکەوێت. پێویستە ئەم کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت".