دەم-نەد بۆ بەشداری لە رێپێوانی دۆسێلدۆرف بانگەوازی راگەیاند

دەم-نەد لەپێناو بەشداری لە رێپێوانی دۆسێلدۆرف کە لە دژی هێرشە کیمیاییەکان ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی بۆ بەشداربوون راگەیاند. هەروەها کات و شوێنی بەڕێکەوتنی پاسەکانیشی ئاشکرا کرد.

دەستەی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیکی هۆڵندا (دەم-نەد) راگەیەدراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، "لە دژی سیاسەتە قڕکاریی و کۆلۆنیالیستییەکانی دەوڵەتی تورک داوا لە گەلی کورد دەکەین کە بە گیانی سەفەربەری خاوەنداری لە گەریلا بکەن. دەوڵەتی تورک کە لە ١٧ نیسان بەدواوە بە شێوەیەکی بێباکانە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کورد چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، هەوڵ دەدات هەناسەی گەلی کورد ببڕێت. لە دۆخی ئێستادا سوپای تورک لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلا شکستیهێناوە، بەو پاڵپشتییەی لە هێزە نێونەتەوەییەکانی وەردەگرێت بە شێوەیەکی ئاسکرا چەکی کیمیایی و تاکتیکی لەبەرامبەر گەریلا بەکاردەهێنێت".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لەلای رای گشتیی جیهان دەزانرێت کە ١٧ گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون. ئەمەش بە بەرخودانی گەلی کورد شەرمەزار کرا. ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە بۆ ئەوەی ببینە هەناسەی گەریلاکانی ئازادی داوا لە گەلی کورد و دۆستانمان دەکەین کە بەشداری لە رێپێوانی ناوەندی دۆسێلدۆرف بکەن. بە دروشمی 'لە دژی چەکی کیمیایی رۆژی ئەرکی نەتەوەییە لە دەرەوەی وڵات' ئێمە سەفەربەربین و بکەوینە ئامادەباشییەوە.

کات و شوێنی بەڕێکەوتنی پاسەکان:

لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی کات و شوێنی بەڕێکەوتنی پاسەکانیش ئەم زانیارییە دراوە:

دان هاگ:

Radarstraat 23, 2525 KC Den Haag

کاتژمێر ٠٧:٠٠

رۆتێردام:

Post-Sideling, 3043 Rotterdam

کاتژمێر: ٠٧:٣٠

دۆرترێچت: ٠٧:٤٥

زاندام:

Symon Claeszstraat 2, 1502 VE Zaandam

کاتژمێر:

٠٦:٠٠

ئارنهیم:

Rijnhal, 6846 DB Arnhem

کاتژمێر:٠٨:٣٠"

هـ . ب