دەم پارتی: سەبارەت بەوەی ئەحمەد تورک داواکاری پێشکەش کرد

وتەبێژی دەم پارتی عایشە گوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی ئەحمەد تورکیش لە نێو شاندەکەدا بێت بۆ کۆبوونەوەکان لە ئیمرالی داواکاری پێشکەش کرد.

عایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوەندی گشتیی پارتەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە بۆ دیداری سێیەم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری پێشکەش کرا.

عایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەدا چاوەڕوانی ئەوەن شاندی ئیمراڵی لە ماوەیەکی نزیکدا بچنە ئیمراڵی و گوتی: "بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ بونیاتنبرێت، لە دوێنی زیاتر بە هیوا و جۆشێکی مەزنەوە چاوەڕوانی لێدوانە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆین. چەندین جار لیرەوە ئەوەمان باس کردووە. قسەیەک کە نابێت دوابخرێت. چیمان گوت؟ لەبەردەم دەستپێکێکی نوێداین. یەکێک لە بنەما بنەڕەتییەکانی دروستکردنی ئەم ژیانە نوێیە، ڕێگە خۆشکردنە بۆ ئەم قسەیە. ئەگەر ڕێگە بەم دەربڕینە بدەین، ئەگەر پێکەوە ڕێگەی دەربڕین دروست بکەین، ئەوا پێوانە یاساییە دیموکراتیکەکان جێبەجێ دەکرێن. ئامانجمان بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە دی دێت. هەربۆیە کاتی ئەوەیە بە بوێرانە و بێ ترس هەوڵبدەین بۆ ئاشتیی، گۆڕانکاری دیموکراتیک و پشتگیری بکەین".

لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "سەبارەت بەوەی ئەحمەد تورکیش لە گەڵ شاندەکە سەردانی ئیمرالی بکات داواکاریمان کردوە. تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکە نەدراوەتەوە، ناتوانین پشتڕاستی بکەینەوە ئەحمەد تورک لە نێو شاندەکە دەبێت یا نا، بەڵام لە نێوان ئەوکەسانەی بۆ چوونە ئیمراڵی داواکاریی کراوە ئەحمەد تورکیش هەیە".