دەسەڵاتی تاڵانی؛ کەمترین مووچە لە تورکیا کرا بە ٢ هەزار و ٨٢٥ لیرەی تورکی

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە کەمترین مووچەى بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ٢ هەزار و ٨٢٥ لیرەی تورکی داناوە.

کۆمسیۆنی بودجەى ساڵی ٢٠٢١ لەبارەی کەمترین ئاستی مووچە بۆ ساڵی ٢٠٢١ دوایین کۆبوونەوەى خۆی بەڕێوەبرد و بڕیاریدا کەمترین مووچەی ناپاڵفتە بۆ ساڵی داهاتوو ٣ هەزار و ٥٧٧ لیرە و ٥٠ قوروش بێت و بەو شێوەیەش بە رێکی کەمترین مووچە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ٢ هەزار و ٨٢٥ لیرە و ٩٠ قوروش (بە نرخی ئەمڕۆ دەکاتە ٥٣٦ هەزار و ٩٢١ دیناری عێراقی) دیاری کرا.

سەندیکای تورک ئیش ناڕەزایەتیی لە دژی ئەو بڕیارە نیشاندا و رایگەیاند، "ئێمە لە دژی بەو بڕیارەی حکومەت و خاوەنکارەکان دەوەستینەوە و قبوڵی ناکەین".

ژ.ت