دەسەڵاتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ٧ گەنجی کورد دەرکرد
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای کرد دەستوەردانی خێرا بکرێت لەپێناو ئەو ٧ گەنجە کوردەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە بە پاساوی بەشداریکردن لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای کرد دەستوەردانی خێرا بکرێت لەپێناو ئەو ٧ گەنجە کوردەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە بە پاساوی بەشداریکردن لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بانگەوازی بەپەلە دەکات بۆ دەستوەردان لە پرسی ئەو ٧ گەنجە کوردەی سزای لەسێدارەیان بۆ دەرچووە لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە، هەروەها ڕێکخراوەکە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ ئەم مەبەستە دەستپێکرد.
لە ڕاگەیاندراوی ڕێکخراوەکەدا هاتووە:
"هەریەک لە محەمەد بۆرۆگانی و موهەنەد سادرات مەدەنی لە پارێزگای ئەلبورز، مەجید کازمی و ساڵەح میرهاشمی و سەعید یەعقوبی لە پارێزگای ئەسفەهان؛ موجاهیدی (عەباس) کورکور لە پارێزگای خوزستان؛ ئیبراهیم ناروی و مەنسور داهماردا و کامبیز هاروت و شوعەیب میر بلوچزی و مەنسور حوت و نیزامەدین حوت لە پارێزگای سیستان و بلوجستان؛ مانوشەهر مەهمان نەواز و محەمەد گۆباڵدو و سەعید شیرازی و عەبدولفازڵ مەهری حوسێن و مەحسن ڕەزا زادە لە پارێزگای تاران، لانی کەم ٧ کەسیان سزای سێدارە دراون، هەرچەند هیچ تاوانێکی کوشتنی ئەنقەستیان ئەنجام نەداوە".