دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ٣ کارگە و ٢ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ٣ کارگە و ٢ ئۆتۆمبێڵی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ٣ کارگە و ٢ ئۆتۆمبێڵی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە بە وشەی 'گەل و وڵات' قێزەونی خۆیان لە ریگەی دوژمنایەتی کوردەوە دەشارنەوە، بەڵام لە هەموو جێگەیەک رووبەرووی بەرخۆدانی کوردان دەبنەوە و حسابیان لەلا نامێنێتەوە.
بەپێێ راگەیەنراوەکە:-
٦ی حوزەیران لە دەنیزلی کارگەیەکی جلوبەرگی سەڤینچی ئاکەپە ، ٥ی حوزەیران لە ناوچەی پیشەسازی دیلۆک کارگەیەکی پلاستیکی ئاکەپە، ٥ی حوزەیران لە ناوچەی باشیسکەلەی کۆجائەلی کارگەیەکی دوژمن و ٤ی حوزەیرانیش لە ناوچەی کاهرامانکازانی ئەنقەرە ٢ ئۆتۆمبێڵی ئاکەپەییەکان سووتێنراون.
ف.ق