دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بۆ شەنگال چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، وەک وڵامێک بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال، کارگەیەک، تەنکەرێکی سوتەمەنی و کەشتیەکیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، وەک وڵامێک بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال، کارگەیەک، تەنکەرێکی سوتەمەنی و کەشتیەکیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە راگەیەنراوێکدا وتی، "مەروان بەدەل کە لە شەنگال لەدژی هێرشی چەتەکانی داعش لە ریزەکانی پێشەوەدا شەڕی کرد، بۆ ئەوەی تۆڵەی دەیان ئێزدی بکاتەوە کە شەهیدکراون و ڕفێنراون، بە دڵ و گیان بەرخۆدانی کرد، بەڵام لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا. ئێمە وەک نەوەیەک کە سەرمان دانانەوێنین و خۆمان رادەست ناکەن، حساب لە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک دەپرسین."
بەپێی راگەیەنراوەکە، ١٢ی کانونی یەکەم لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ، کارگەیەکی پلاستیکی کەسێکی ئاکەپە، لە ناوچەی عومرانیە تەنکەرێکی سوتەمەنی کۆمپانیای لۆجیستیکی کەسێکی ئاکەپەیی و لە بورسا کەشتی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنراون.
ف.ق