دەستپێشخەری یەکگرتن لە دژی لە سێدارەدان کە لە سوریا دامەزراوە، سەبارەت بە مەزڵوم داغ و عەبدولرەحمان ئەر کە سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپێندراوە و لە ١٨ی ئایارەوە لە زیندانی هەولێر مانیان لە خواردن گرتووە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
'تادێت باری تەندروستی داغ و ئەر تێکدەچێت'
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەزڵوم داغ و ئەر کە لە زیندانی هەولێر گیراون، لە بەرامبەر یەکپۆشی، مامەڵەی خراپ و سەپاندنی سزای ژوری تاکەکەسی، لە مانگرتندان، تادێت باری تەندروستی داغ و ئەر خراپتر دەبێت. خزم و کەسوکاری چالاکوانان باس لەوە دەکەن ڤیتامین بی ١ کە دەبێت بۆ چالاکوانانی مانگرتوو دابین بکرێت، پێیان نادرێت و باس لەوە دەکەن کێشیان بە رێژەی بەرچاو کەمی کردووە و لەکاتی هەڵساندا زۆر تووشی دژواری دەبن. هەروەها رایانگەیاند کە ئەوان ناتوانن خۆیان بگەیەننە کاربەدەستانی زیندان و هەوڵەکانی پارێزەرانیس بێ ئەنجامن".
بانگەواز بۆ هەستیاری
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی زیندانیەکان سەرەکیترین مافی مرۆڤەکان و هەروەها رایگەیاندووە، "ئێمە وەک کۆمیتەی دژی لە سێدارەدان داوا لە بەرپرسانی زیندان دەکەیین کە مامەڵەی خراپ و پێشێلکاری مافەکانی لە سەر ئەر و داغ کۆتایی پێبهێنن. داوا لە رای گشتیی دەکەین کە لەسەر ئەو بابەتە هەستیار بن".
هـ . ب