دەستپیشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئوشاک و ساکاریا لەدژی نەژادپەرستەکانی تورک چالاکیان ئەنجامداوە.
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، ٢٨ی ئەیلول لە ناوچەی هەندەکی ساکاریا ١٠ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزیی پاسەوانەکانی زیندانیان سووتاندووە. هەمان رۆژ لە شیلی ئەستەنبوڵ ٥ ئۆتۆمبێڵ سووتێنراون.
هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ٢٧ی ئەیلول باڵەخانەیەکی سەر بە کارگەیەکی جلوبەرگیان لە ئەستەنبوڵ سووتاندووە.
دەستپیشخەری ژنانی تیشکی رۆژ راشێگەیاند، یەکینەکانیان لە ناوچەی ئولوبەیلی ئوشاک لە ٢٦ی ئەیلولدا کارگەیەکی جلوبەرگی نەژادپەرستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
ف.ق