دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر چەندین کەشتیی گەشتیارییان سووتاند

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر لە بەندەری تەکیرداغ چەندین کەشتیی گەشتیاریی فاشیستەکانیانن سووتاند.

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "دەبێت ئەوە بزانرێت، کە ئێمە لێپرسینەوە لەو سەرمایەدارانە دەکەین، کە بەهۆی داگیرکەریی سەر کوردستانەوە دەوڵەمەند بوون. هەموو ئەوانەی بەشداری لە داگیرکەری و چەوساندنەوەی گەلی کورد دەکەن، گوندە کوردییەکانیان دەسوتێنن و پشتیوانی لەو داگیرکەری و چەوساندنەوە و تاڵانکارییە دەکەن، لە هەموو شوێنێک دەبنە ئامانجی ئێمە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر، لە ٢٣ی تەموزدا لە بەندەری کەشتییە گەشتیارییەکان لە ناوچەی سولەیمان پاشا لە تەکیرداغ، چەندین کەشتیی گەشتیاریی فاشیستەکان سوتێنراون.

ژ.ت