دەستەی باڵای هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی دەرەوە بەپێی بەرژەوەندی ئەردۆغان دەجوڵێتەوە
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتانەی کلیچدارئۆغڵو لەپێشە دەنگدانی بۆماوەی دوو رۆژ دیاریکردووە و لەو وڵاتانەشی ئەردۆغان لەپێشە ماوەی دەنگدانی بۆ چوار رۆژ دیاریکردووە.
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتانەی کلیچدارئۆغڵو لەپێشە دەنگدانی بۆماوەی دوو رۆژ دیاریکردووە و لەو وڵاتانەشی ئەردۆغان لەپێشە ماوەی دەنگدانی بۆ چوار رۆژ دیاریکردووە.
بۆ گەڕێ دووەمی هەڵبژاردن دەنگدان دەستپێدەکات. بەڵام رۆژەکانی دەنگدان بە گوێرەی ئەنجامی سندووقەکان دیاریکراون.
دەنگدەران لە ٢٠ی ئایاردا دەچنە سەرسندووقەکانی دەنگدان لە دەرەوە. بەڵام دەستەی باڵای هەڵبژاردن لە وڵاتانی ئەمریکا، ئوستراڵیا، بەریتانیا، ئیرلەندا، ئیسپانیا، ژاپۆن، کانادا و لیبیا کە تیایدا کاندیدی هاوپەیمانی گەل و سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەمال کلیچدارئۆغڵو لەپێشەوەبوو، ماوەی دەنگدانی لە ٥ رۆژەوە بۆ دوو رۆژ کەمکردەوە.
لە فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و هۆڵندا کە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پێشەوەبوو، ماوەی دەنگدان دەستکاری نەکرا.
هـ . ب