دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە کۆبوونەوەى نائاسایی بەڕێوەدەبات
دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک بۆ داخستنی حیزبەکەیان، کۆبوونەوەى نائاسایی بەڕێوەدەبەن.
دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک بۆ داخستنی حیزبەکەیان، کۆبوونەوەى نائاسایی بەڕێوەدەبەن.
ئەندامانی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، دوای بڕیاری دادگای باڵا لەبارەی داخستنی هەدەپە، لە پەرلەمان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا لێکدانەوە بۆ بڕیارەکە کرا. لەوبارەیەوە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە راگەیاندراوێک بڵاو دەکەنەوە.
هەروەها ئەندامانی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی هەدەپە لە ناوەندی گشتیی هەدەپە کۆبوونەوەى نائاسایی بەڕێوەدەبەن. دوای کۆبوونەوەکە لەلایەن ئەبرو گیونەى وتەبێژی هەدەپەوە راگەیاندراوێک دەخوێندرێتەوە.
ژ.ت