دەستەی هەماهەنگی هەڵبژاردنەکان لە ئەوروپا: دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز

دەستەی هەماهەنگی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز داوای کرد لەپێناو تورکیایەکی دیموکراتیک، ئازاد و مرۆیی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات دەنگ بەو پارتە بدەن.

دەستەی هەماهەنگی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپای پارتی چەپی سەوز لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سازکرد.

دەستەی هەماهەنگی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا رایەگیاند: ئێمە لەو بڕوایەداین کە تورکیایەکی دیموکراتیک، ژیانی ئەو کەسانەشی کە لە دەرەوە دەژین ئاسانتر دەکات. ١٤ی ئایار دوو بژاردە لە بەردەم تورکیادایە؛ یان رژێمی تاکەکەسی کە ژیانی گەلانی لە هەموو روویەکەوە  بەرەو تاریکی بردووە بەردەوام دەبێت، یاخود بەرەی رەنج و ئازادی کە داکۆکی لە ژیانی مرۆڤانە دەکات، رێگەیەکی نوێ دەکاتەوە".

' داوا لە دەنگدەران لە دەرەوەی وڵات دەکەین دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز'

دەستەی هەماهەنگی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا داوای لە هەموو گەل، ژنان و گەنجان کرد کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن و راشیانگەیاند:

"داوای ئازادی، دیموکراسی، ئاشتی و مرۆڤایەتی بۆ هەموو گەلانی تورکیا داوای ئێمەیە وەک رەوەندی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپی. داوا لە رەنجدەرانی پەنابەر لە دەرەوەی وڵات و ئەو کەسانە دەکەین کە مافی دەنگدانیان هەیە دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن".

هـ . ب