دەستەیەک لە شاری بۆنەوە ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەبەن
دەستەیەک لە شاری بۆنی ئەڵمانیاوە چالاکیی ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەبەن.
دەستەیەک لە شاری بۆنی ئەڵمانیاوە چالاکیی ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەبەن.
بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تێکشکاندنی گۆشەگیری لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە ئێشکگریی ئازادی دەستیپێکردووە و ئەو چالاکییە ئێستا لە ٤٦٧هەمین هەفتەدایە.
هەموو هەفتەیەک کوردان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا ئێشکگری دەگرن. ئەم هەفتەیە دەستەیەک لە شاری بۆنی ئەڵمانیانەوە رۆیشتوون بۆ ستراسبۆرگ و ئێشکگرییەکە بەڕێوەدەبەن. ئەو دەستەیە پێکهاتوون لە فادیلە ئەحمەد، فاتمە مالاناسان، نەجمەدین کاچار و گولی کاچار.
فادیلە ئەحمەد بە ناوی دەستەکەوە رایگەیاند، "ئێمە بەم چالاکییە دەمانەوێت ئەوروپا پشتیوانی لە کارەکانی بەدەر لە مرۆڤایەتیی بەرامبەر بە رێبەرمان و سیاسەتی پاکتاوکردنی سەر گەلی کورد نەکات".
ئەحمەد وتی، "گۆشەگیریی سەر رێبەرمان و شەڕی دژ بە گەلەکەمان هاوشانی یەکتر بەڕێوەدەچن. لە چارەسەریی کێشەى کورددا عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تاکە بەردەنگە. ئێمە داوا لە ئەوروپا دەکەین، کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان گوشار لە تورکیا بکەن".
ئەحمەد رایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی داگیرکردنی باشووری کوردستان بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەی کوردانە و وتی، "لەو قۆناغەدا دەبێت هەموو کورد خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی مێژوویی گەریلا بکەن. بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی دەبێت ئێمە گوشار لە حیزبە کوردییەکان بکەین".
هاوکات لە گۆڕەپانی ئێشکگریی ئازادیدا تەژەکە ئەوروپا و کەجەدەکە ئەوروپا لە ١٢ی ئایارەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "لە بەرامبەر گۆشەگیری و پاکتاوکردندا هەموو شوێنێک ئاڤاشین، زاپ و مەتینایە، کات کاتی ئازادییە" چالاکیی دانیشتنیان دەستپێکردووە. هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ تاوەکو ١٦:٣٠ دانیشتنەکەیان بەڕێوەدەبەن. چالاکیی دانیشتن چوار هەفتە بەردەوامیی دەبێت دوایین دەستە لە ٣١ی ئایاردا لە سویسراوە دەڕۆن و درێژە بە چالاکیی دانیشتنەکە دەدەن.
ژ.ت