'دۆسیەی داخستنی هەدەپە سیاسیە'
ئەندامێکی دادگای دەستووری هەمیشەیی تورکیا ئاشکرای کرد کە ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی دادگای دەستوری هەمیشەیی کردووە کە دەنگیان بە هەڵگردنی بلۆک لەسەر هەدەپە داوە.
ئەندامێکی دادگای دەستووری هەمیشەیی تورکیا ئاشکرای کرد کە ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی دادگای دەستوری هەمیشەیی کردووە کە دەنگیان بە هەڵگردنی بلۆک لەسەر هەدەپە داوە.
وادەی بەرگریی لە خۆکردنی دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ١١ی نیسانە. دادگای دەستوری هەمیشەیی کە تانەی هەدەپەی لەسەر ئەو وادەیە رەتکردەوە، ئاستەنگەکانی هاوکاری دارایی خەزێنەی لەسەر هەدەپە لابرد. ئەندامێکی دادگاکە کە ناوەکەی نەزانراوە لە هاڵک تی ڤیدا قسەی بۆ سەیحان ئاڤشار کرد و باسی لەوەکرد کە ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەو ئەندامانەی دادگای دەستوری هەمیشەیی کردووە کە دەنگیان بە هەڵگرتنی بلۆکی دارایی لە دۆسیەی هەدەپە داوە. دوای رووداوەکە کە بۆ یەکەمجار ئەندامێکی دادگای دەستوری هەمیشەیی دەستوەردانی دەسەڵاتی ئاشکرا کرد، ئەندامی لیژنەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە پارێزەر سەرحەد ئەرەن کە لە ١١ی نیساندا بەرگریی پێشکەش دەکات لە بارەی ئەو بابەتەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) کرد.
'بەشێکە لە پلانی چۆکپێدادان'
ئەرەن باسی لەوەکرد کە ئەو دۆسیەیە لە سەرەتاوە فەرمانێک بووە کە ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە و بەم جۆرە دووا: "هەر لە سەرەتاوە وتمان، ئەم دۆسیەی لە بەرامبەر پارتەکەمان کراوەتەوە سیاسیە. وتمان کە هیچ لایەنێکی یاسایی نییە و ئەو دۆسیە لە ئەنجامی گوشار و کەمپینەکانی لەناوبردنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کراوەتەوە. تەنانەت ئەگەر ئاوڕ لە ساڵانی رابردو بدەینەوە لە دوای ٢٠١٥ەوە چەندین ئۆپراسیۆن لە بەرامبەر پارتەکەمان دەستیپێکرابوو. بریاری ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی درابوو. باسمان لە ئۆپراسیۆنێکمان کرد کە ئامانجی ئەوە بوو کوردان بە تەواوەتی لە گۆڕەپانی سیاسی و هزری هەدەپە بە تەواوەتی لەناوببات. بە کورتی ئەو دۆخە بەشێکە لە پلانی چۆکپێدادان لە دژی کوردان و ئێمە بەردەوام باسمان لێدەکرد".
'خۆی لە خۆیدا بڕیاری هەڵگرتنی بلۆک نەبوو'
پارێزەر ئەرەن باسی لەوەکرد کە بریارەکەی پێشووی دادگای دەستوری هەمیشەیی هیچ بنەمایەکی یاسایی نەبووە و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "داواکاری گشتی کۆماریی دادگای باڵا دوو جار داوای بلۆککردنی هەژمارەکانی هاوکاری خەزێنەی کردبوو، بەڵام لەلایەن دادگای دەستووری هەمیشەییەوە قەبوڵ نەکرابوون. بەڵام بە مەبەست کاتی هاوکاری خەزێنە یاخود لە ٥ی کانونی یەکەمدا دادگای دەستوری بنەڕەتی لە سەر داوای داواکاریی گشتی کۆماریی دادگای باڵا هەژمارەکانی ئێمەی داخست. لەکاتێکدا دۆسیەکە بەردەوام بوو، ئەو بڕیارە لە رووی یاساییەوە هیچ رەوایەتییەکی نەبوو".
'تەلەفونەکەی ئەردۆغان سەلماندی کە ئێمە لەسەر حەقین'
سەرحەد ئەرەن سەرنجی راکێشا بۆ سەر هەڵوێستی ئەردۆغان کە پەیوەندی بە ئەندامانی دادگای دەستووری بنەڕەتیەوە کردبوو بەم جۆرە هەڵوێستی خۆی خستەڕوو: "باسمان لێوەکردبوو کە پێشتر بە هۆی گوشاری دەسەڵاتەوە بلۆک لەسەر هاوکارییە داراییەکان دانرابوو. بڕوای خۆشمان لەوبارەوە نیشاندا. لە ئەنجامدا دادگای دەستوری بنەڕەتی لەسەر بنەمای تانەی ئێمە ئەو بریارەی بلۆککردنەی هەڵوەشاندەوە. لەلایەکی دیکەوە ئێمە لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە زانیمان کە ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفونی ئەنجامدا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردبوون. ئەو بانگەشەیە لێدوانەکانی ئێمەی لەبارەی ئەوەی بە فەرمانی دەسەڵات ئەو دۆسیەیە کراوەتەوە، سەلماند.
هەڵوێستی ئەردۆغان کە ئەوەندە بە ئاسانی پەیوەندی بە بەرزترین ئەندامانی دادوەری وڵاتەوە دەکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات، ئەوەی بە راشکاوی دەرخست؛ دادوەری بە تەواوەتی بە دەسەڵاتەوە بەستراوەتەوە، بە ئەردۆغانەوە بەستراوەتەوە، لە ژێر گوشاردایە، لەبەر ئەوە ئاسان نییە پێشبینی بۆ بڕیاری دادگای دەستوری لەبارەی دۆسیەی داخستنی پارتەکەمان بکرێت. بڕیاری هەڵگرتنی بلۆک بەو واتایە نایات کە ئەندامانی دادگای دەستوری بنەڕەتی لە دۆسیەی داخستنیشدا هەڵوێستێکی هاوشێوە دەگرنەبەر".
هـ . ب