دو زیندانی سێ مانگه له رۆژووی مردندان
سیبه‌ل بالاچ و كۆگهان یه‌ڵدرم، كه ده‌یانه‌وێت پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كۆتایی پێبێت و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكێن، چه‌ند مانگ له رۆژووی مردندان.
سیبه‌ل بالاچ و كۆگهان یه‌ڵدرم، كه ده‌یانه‌وێت پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كۆتایی پێبێت و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكێن، چه‌ند مانگ له رۆژووی مردندان.
له زیندانی سینجانی ژنان سیبه‌ل بالاچ و له زیندانی ته‌كیرداغ ژماره یه‌ك جۆری ئێف كۆگهان یه‌ڵدرم ل پێناو "دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه" له رۆژووی مه‌رگدان. باڵاچ ٩٨ رۆژه و یه‌ڵدرمیش ٩٣ رۆژه له رۆژووی مردندان و ده‌یانه‌وێت داواكارییه‌كانیان په‌سه‌ند بكرێت.
باڵاچ و یه‌ڵدرم كه دۆخی ته‌ندروستیان خراپه، داواكارییان بۆ وه‌زاره‌تی داد ناردووه و چاوه‌ڕێن كه داواكارییه‌كه‌یان په‌سه‌ند بكرێن.
سیبه‌ل باڵاچ كاتێك مامۆستای كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی بوو دوورخرابوه‌وه و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن ببووه‌وه. بالاچ به‌و هۆیه‌وه ده‌ستی له‌كاركێشابووه‌وه. له هه‌مان ساڵدا ئه‌و كامه‌ند، مامۆستا و ئه‌كادیمیانه‌ی به بڕیارنامه‌یه‌كی هاوتا له‌گه‌ڵ یاسا ده‌كرابون له شه‌قامی یوكسه‌لی ئه‌نقه‌ره چالاكی "من داوای كاره‌كه‌م ده‌كه‌م"یان ئه‌نجامدابوو. باڵاچیش به‌شداری له‌چالاكیه‌كه‌دا كردبوو و له ١٠ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ دا له شه‌قامی یوكسه‌ل له‌گه‌ڵ چالاكوانان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و له‌١٨ كانونی دووه‌مدا گیرابوو. به پاساوی "ئه‌ندامی رێكخستنه" ٨ساڵ و ١٥ رۆژ سزا به‌سه‌ر بالاچدا سه‌پێنرابوو. بالاچ له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا له زیندانی سینجانی ژنان رایگه‌یاندبوو، كه له پێناو دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌ستی به رۆژووی مردن كردووه.
گۆكهان یه‌ڵدرم كه له گه‌ڕه‌كی غازی له دژی ماده‌ی هۆشبه‌ر تێكۆشاوه و دواتر كراوه‌ته ئامانج و گیراوه، له‌به‌ر هه‌ندێگ تاوانی دادی ٤٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. یه‌ڵدرم كه ل ساڵی ٢٠١٦ه‌وه له زیندانی ته‌كیرداغ ژماره یه‌كدایه، له ٢٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ دا رایگه‌یاندبوو، كه بۆ دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌ستی به مانگرتن له خواردنی بێكۆتایی و بێگه‌ڕانه‌وه كردووه. یه‌ڵدرم له ٢٢ی كانونی دووه‌مدا چالاكیه‌كه‌ی گۆڕیبوو بۆ رۆژووی مه‌رگ.
هـ . ب