دوای زیاتر لە ٦ کاتژمێر شەڕو پێکدادان، چوار چەتەی داعش لە کەرکوک کوژران

لە گوندی ترکەڵانی باشوری کەرکوک بۆ ماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی عێراق و چەتەکانی داعش بەردەوام.

لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی عێراق و چەتەکانی داعش لە گوندی ترکەڵانی باشوری کەرکوک دەستیپێکر و زیاتر لە شەش کاتژمیر بەردوام بوو و لە ئەنجامیشدا چوار چەتەی داعش کوژران، هەروەها لەلایەنی سوپای عێراقیش قوربانی هەبوو کە سەربازێکی فەرقەی ٨ی سوپای عێراق بەناوی (عمر خالد سەعدون) کوژرا، هەروەها دوو ئەندامی دیکەی سوپای عێراق برینداربوون کە یەکێکیان ئەفەسەرە بە پلەی نەقیب(کاپتن)،

بەپی ووتەی سەرچاوە سەربازییەکان: "دوای نێوەڕۆ ئەمرۆ یەکشەممە، دوای بینی مەفرەزەیەکی چەتەکانی داعش، هێزێکی زۆر بەرەوە ناوچەکە چووە و فرۆکەی جەنگی چەند جارێک ناوچەکەی بۆردوومانکردووە و هێزە سەربازییەکانیش گەمارۆی چەتەکانیان دا، بەپی ووتەی هیزە عێراقییەکان شەڕەكە بەكوشتنی تەواوی مەفرەزەكەی چەتەکانی داعش كۆتایی هات کە چوار چەتە بوون.

جێگا باسە، لەشەڕەكەدا فرۆكەو هەلیكۆپتەری جەنگی هێزی ئاسمانی عێراق بۆ پاڵپشتی هێزەكانی زەمینی بەشداربوون.