دەوڵەتی تورک ٤ ئەندامی ئەسەپەی زیندانی کرد
ئێوارەی دوێنێ ٤ ئەندامی ئەسەپە برانە بەردەم دادگا و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا زیندانیکران.
ئێوارەی دوێنێ ٤ ئەندامی ئەسەپە برانە بەردەم دادگا و بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا زیندانیکران.
ئەندامانی دەستەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی ئەنجوومەنی ژنانی سۆسیالیست و حیزبی سۆسیالیستى بندەستان (ئەسەپە – ESP)، دەنیز ئاکتاش، ئەبرو یگیت، مەرت ئونای و نورجان گولوبووداک، لە ١٨ی ئابدا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاکاری دا لە ئیستەنبول دەستگیرکران و ئێوارەی دوێنێ برانە بەردەم دادگا.
٥هەمین لقی دادگای سزای دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبول لەسەر داوای داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک و هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سزای زیندانیکردنی بەسەر ئەو ٤ کەسەدا سەپاند و ڕەوانەى زیندانیان کردن.
ژ.ت