دەوڵەتی تورک ئینسبروک شەرمەزارکرا
کوردان و دۆستەکانیان لە ئینسبروکی پایتەختی ویلایەتی تیرۆلای نەمسا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
کوردان و دۆستەکانیان لە ئینسبروکی پایتەختی ویلایەتی تیرۆلای نەمسا، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
کوردان و دۆستەکانیان لە ئینسبروکی پایتەختی ویلایەتی تیرۆلای نەمسا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا پانکارت بە زمانی ئەڵمانی بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە.
چالاکوانان جەختیان کردەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک تاوانی جەنگ دەکات و جیهان بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگە. لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئەوروپا پارەداری دەکات، تورکیا بۆردوومان دەکات" بەرزکرایەوە.