دووەمین کۆنفراسی نێودەوڵەتی ژنان لە بەرلین بەردەوامە: ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالانە
دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان لە بەرلین بە دروشمی ' شۆڕشمان، ئازادکردنی ژیانە' دەستیپێکرد.
دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان لە بەرلین بە دروشمی ' شۆڕشمان، ئازادکردنی ژیانە' دەستیپێکرد.
دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان کە لەلایەن تۆڕی ژنانی دوارۆژ دەهۆنینەوە کە هەموو رێکخستنەکانی ژنان لە جیهان و بە تایبەتی تەڤگەری ژنانی کورد کۆدەکاتەوە، بە بەشداری سەدان کەس لە هەموو کیشوەرەکان دەستیپێکرد.
کۆنفرانسەکە کە لە زانکۆی تەکنیکی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەەستیپێکرد، لە هەموو پێکهاتەکان بە جلوبەرگی نەتەوەیی ژنان بەشداریان کرد.
مەلیکە یاشار هاووتەبێژی پەیوەندیەکانی دەروەی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە –ئە) سەرەتا قسەی کرد. یاشار لە ژینا ئەمینی کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە کوژرا و ناگیهان ئاکارسەل کە لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا بەبیرهێنایەوە و گوتی، " لەدژی سیستمی سەردەستی پیاو لە ئێران تاوەکو ئەرجەنتین بە پێشەنگایەتی ژنان بەرخۆدانێکی گەورە هەیە.
دواتر ڤیدیۆی کۆنفراسی یەکەمین کە لەساڵی ٢٠١٨دا لە فرانکفورد ئەنجامدرا، نمایشکرا.
ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەی ئۆجالانە
دواتر نیلوفەر کۆچ ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە)، مەریەم راوی نوێنەری یەکێتی ژنانی شۆڕشگێری ئەفغانستان، لۆلیتا چاڤێز چالاکوانی مافی ژنانی گواتیمالا و ئاریەل سالەح کۆمەڵناس و ئیکۆ – فیمینیستی ئوستوڕالی قسەیان کرد.
نیلوفەر کۆچ رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێمە بووینەتە شایەدحاڵی توندوتیژی خیزانی، توندوتیژی دەوڵەت و بە تایبەتی لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا توندوتیژیەکە زیاتر بوو. بۆ ئەوەی لە سەدەی ٢١ دا توندوتیژی باوکسالاری کۆتایی بێت، پێویستە تێکۆشانی ژن زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین. لەم سەردەمەدا کە کاپیتالیزم توندوتیژی سەر ژنانی زیاتر کردووە، لەنێو قەیرانێکی گەورەدایە. لەدژی شەڕڤانی ژنی کورد چەکی کیمایی بەکاردەهێنرێت. بۆچی؟ لەبەرئەوەی ژنانی کورد لەدژی سیستمی باڵادەست سیستمێکی جێگرەوە دروست دەکەن. فەلسەفەی تەڤگەری ژنانی کورد نە تەنها دروشمی ژن، ژیان ئازادیە. ئەم دروشمە ئەنجامی فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان. لە هەموو جیهان ژنان لە دەوری ئەم دروشمە یەکیان گرتووە و لەدژی سیستمی باڵادەست بەرخۆدان دەکەن. ئێمە وەک ژنانی کورد بە ئەنەلیزەکانی بەڕێز ئۆجالان فێر بووین کە چۆن بە شێوەیەکی ئازاد بژین. ئێمە بە رێکخستن دەتوانین دوژمن تێکبشکێنین."
کەس ئازادی نادات، دەتوانین بە دەستی بهێنین
مەریەم راوی رایگەیاند، خاکەکەمان لە دەستی دڕندەکانی سەدەی ناوەڕاست دایە. ژنان لە ئەفغانستان قوربانی تاوانی ئایینین. ئەوەی کە وڵاتەکەمان وێران دەکات چەند پارتێکی دواکەوتوون. کاتێک ئەمریکا و پاکستان و هاوپەیمانەکانیان نەیانتوانی وڵاتێکی یەک ئایینی دروست بکەن، رێکخراوەکانی وەک تالیبان و داعشیان هێنایە سەر دەسەڵات. ناتۆ و ئەمریکا دوای شەڕێ ٢٠ ساڵ وڵاتەکەیان رادەستی رێکخراوێکی بکوژ کرد کە تالیبانە. ئەمریکا ٢٠ ساڵە هاوکاری شەڕخوازان و بازرگانەکانی مادەی هوشبەر دەکات و پارە دەداتە تالیبان. چین، روسیا، پاکستان، ئێران و هەموو رژێمەکانی ناوچەکە هەوڵ دەدەین پەیوەندی لەگەڵ تالیبان دروست بکەن. حکومەتان بۆ بەرژەوەندیان ئەم کارە دەکەن. وەک یەکێتی ژنانی شۆڕشگێری ئەفغانستان ئەرکمان رێکخستنی ژنانە. ئەمساڵ خەڵاتەکەمان پێشکەش بە ساکینە جانسز کرد. ئەوە بۆ ئێمە زۆر واتادارە. ئێمە لەگەڵ هەموو ژنانی قارەمانی ئێران و رۆژئاواین. هەموو ژنە شەهیدەکان پارچەیەکن لە بەرخۆدانی ئێمە. لەبەرئەوەی ئەوان مێژوویان لەم سەدەیەدا نووسیەوە. ژنان بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی مێژوو دەنوسنەوە."
ئێمە بریار دەدەین کە چۆن لە وڵاتەکەمان بژین
لۆلیتا چاڤیز باسی ئەوەی کرد کە گەلانی ئەمریکای لاتین تاوەکو کۆتایی لەدژی شەڕ و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سەر کوردستان دەبن و گوتی، " ئێمە ڕۆڵە و پارێزەری ئەم خاکەین. وڵاتەکەمان ئابیا یالایە، ئەمریکا نییە کە ئەم ناوەی بەسەردا سەپێندراوە. خاکەکەمان لەلایەن خوێنرژەکانەوە داگیر کراوە. ئێمە ئەم داگیرکەری و پشتگیریەی ئەوروپا بۆ داگیرکەری قبوڵ ناکەین. ئەوانەی هاوکاری تاڵان دەکەن لەدژی تێکۆشانی ئێمەن. ئێمە ئازادیمان دەپارێزین.
وەک خوشکەکانی کوردستانمان ئێمەش هەموو سنورەکانی تێکۆشان تێدەپەڕێنین. بۆ هەبوونمان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد ئەم تێکۆشانە بەڕێوە دەبەین. ئێمە خۆمان بڕیار دەدەین کە چۆن بژین. بۆیەش ئێمە لێرەین. لە سنورەکانمان عەسکەرتاریەتێکی گەورە هەیە. بەهۆی ئەوەی تێکۆشانم کرد، ئەشکەنجەیان لێکردم. بەڵام تێکۆشانمان بەردەوامی پێدەدەین. وەک فێمێنیستی ئابیا یالا دەزانین کە داگیرکەران لێمان دەترسن، بەڵام ئێمە ناترسین."
هەوڵی لەناوبردنی دوارۆژمان دەدەن
ئاریەک سالەح کۆمەڵناس و ئیکۆ – فیمینیست کە لە ئوستورالیاوە بەشداری کۆنفڕانسەکەدا کرد رایگەیاند، دابراندنی ژن لە ئیکۆلۆژی دەبێتە هۆی ئەوەی داگیرکەری زیاد ببێت و ئاماژەی بە زەواجی منداڵن، توندوتیژی سەر ژنان و دەستبەسەرداگرتنی ژنان کرد و رایگەیاند کە زیاتر لە هەموو چینێک ژنان روبەروی فشار و توندوتیژی دەبنەوە.
ف.ق