دیالە، جوولەکانی داعش هێزە ئەمنیەکانی کردە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
شاکر ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلعەبارا، ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە دوای ئەوەی جموجۆڵی داعش بینرا لەناوچەکە".
شاکر ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلعەبارا، ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە دوای ئەوەی جموجۆڵی داعش بینرا لەناوچەکە".
شاکر ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلعەبارا، ڕایگەیاند: "درەنگانی شەوی سێ شەممە شانەیەکی تیرۆرستانی داعش، هەوڵیدا لە ڕێگەی تەقەی ڕاستەوخۆوە زیان بە کامێرای گەرمی بگەیەنێت لە دەوروبەری گوندی زاغنیا لە باکوری قەزای ئەلعەباری سەر بە پارێزگای دیالە، بەڵام هەوڵەکە شکستی هێنا و هێرشەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "دەزگا ئەمنییەکان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد لەو ناوچەیە، چونکە بەئامانجکردنی کامێراکە بۆ وەستاندنی کارەکانی هاتووە، کە چاودێری هەر جوڵەیەک دەکات لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و باخەکانی دەوروبەری گوندەکە ڕوودەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لەئیستادا دۆخەکە جێگیرە و لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام لە هێرشەکەدا بوونی خانشانەی نووستووی داعش دەرکەوتووە، ئەمەش پێویستی بە جوولاندن هێزە بۆ دەستنیشانکردنی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش".
جێگای باسە، بەردەوامی هێرشەکانی چەتەکانی داعش لە دیالە و لاوازی ئەمنیەتی پارێزگاکە وایکرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق قۆناغی سێیەمی گۆڕانکارییەکانی سیستمی ئەمنی پارێزگای دیالە بکاتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تیدا ژمارەیەک لە بەرپرسی ئەمنی ئەو پارێزگایەی گۆڕی کە تا ئێستا گۆڕانکارییەکان ١٠ پۆستی پلە باڵای ئەمنی لەخۆ گرتبووە".
هـ . ب