دیداری پارتی چەپی سەوز لە قۆنیا؛ دوای ۷ ڕۆژی تر ئەردۆغان دەڕووخێنین
گارۆ پایلان لە کۆبوونەوەی پارتی چەپی سەوز لە قۆنیا وتی، "لەوانەیە ئەردۆغان هەستی پێنەکات، بەڵام دوای ٧ ڕۆژی تر دەڕوات. ئەم دەسەڵاتە دوژمنی گەل و ژنانە."
گارۆ پایلان لە کۆبوونەوەی پارتی چەپی سەوز لە قۆنیا وتی، "لەوانەیە ئەردۆغان هەستی پێنەکات، بەڵام دوای ٧ ڕۆژی تر دەڕوات. ئەم دەسەڵاتە دوژمنی گەل و ژنانە."
پارتی چەپی سەوز کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لە شاری قۆنیا ئەنجامدا و پەرلەمانتاری هەدەپە گارۆ پایلان و پاڵیوراوانی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و جۆش و خرۆشی گەل زۆر سەرنجڕاکێش بوو. جەماوەری گەل ئاڵای حیزبەکەیان بەرزکردەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر شایی و گۆڤەندیان گێڕاوە.
پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە قۆنیا مەولا شیمشەک باسی لە قەیرانی ئابووری کرد و وتی: "خەڵکیان موحتاجی پیازێکی وشک کردووە. ئێمە کۆتایی بەم سیستمە دەهێنین. بۆ ئەوەی دوو پەرلەمانتار سەربخەین، دەبێت ئێمە تەنها متمانەمان بە خۆمان هەبێت و پشت بە خۆمان ببەستین. پاراستنی سندوقەکانی دەنگدان زۆر گرنگە".
هەروەها گارۆ پایلان پەرلەمانتاری هەدەپە ئاماژەی بەو گوشارەکان کرد و وتی، لە بەرامبەر گوشارەکاندا چۆکیان دانەداوە و وتیشی، "ئێمە چۆکمان دانەدا و هەنگاوێکیشمان بۆ دواوە نەنا. ئێمە ئەم عەقڵییەت و بیرکردنەوەی دوژمنی ژنان، گەلان و هێنانی فەقیری و هەژاری لە دوای هەفتەیەکی تر لەلادەبەین. چەندین ساڵە زوڵم دەکەن. تووڕەییەکی زۆر هەیە. ئێوە دوای هەفتەیەک دەچنە بنکەکانی دەنگدان، ئێوە بەو توڕەیەی خۆتان سندوقەکانی دەنگدان پڕ بکەن. ئێمە ئەو ئێوارەیە شانبەشانی یەک دەست دەکەین بە هەڵپەڕکێ و شایی دەگەڕین. لە هەموو شوێنێک ئاڵای پارتی چەپی سەوز بەرز دەشەکێنینەوە. دەبێت بە لانیکەمەوە لە قۆنیاش پەرلەمانتارێک رەوانەی پەرلەمان بکەین. من لێرە مزگێنیی خۆمتان پێ دەدەم، لەوانەیە ئەردۆغان هەستی پێ نەکات، بەڵام دوای ٧ ڕۆژی تر دەڕوات. ئێمە لایدەبەین."
ژ.ت