دیمەنی دڕەندەیی سەربازانی ئازەربایجان لەبەرانبەر سەربازانی ئەرمەن

دیمەنێک بڵاوکرایەوە کە پیشانی دەدات سەربازانی ئازەربایجان سەربازێکی ژنی ئەرمینیایان دەستگیرکردووە و دوای ئەوەی ئەشکەنجەی دکەن دەیکوژن.

رۆژی سیشەممە جارێکی دیکە هێزەکانی ئازەربایجان هێرشیان کردە سەر سەربازانی ئەرمینیا. دیمەنی دڕندەیی سەربازانی ئازەربایجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە.

لە پێێکدادانەکاندا ١٣٥ سەربازی ئەرمینیا کوژراون.

بەپێی دیمەنەکان و زانییاریەکان دەردەکەوێت کە سەربازە ئازەریەکان سەربازێکی ژنی ئەرمینیا بە ئەشکەنجە دەکوژن.

ئیدوار ئاسریان سەرۆکئەرکانی ئەرمینیا لەگەڵ باڵیۆزەی وڵاتانی جیهان کۆبووە و باسی دڕندەیی سەربازانی ئازەربایجان لە شاری جەرمەک کرد.

ئاسریان وتی، : نابێت هیچ وڵاتێک لەدژی دڕندەییەکی بەم شێوەیە بیدەنگ بێت. ئەمە پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و ئەگەر باڵیۆزخانەکان داوا بکەن، دیمەنەکان لە دەستی ئێمەدا هەیە."

ئاسریان راشیگەیاند، نازانن بە چ شێوەیەک باسی دڕندەیی سەربازانی ئازەربایجان لەدژی ژنە سەربازێکی ئەرمەنی بکەن.

بەپێی قسەی بەرپرسانی ئەرمینیا، ١٠ سەربازیان لەلایەن سەربازە ئازەریەکانەوە دەستگیرکراون.

ئازەربایجان لە شەڕی دژی ئەرمینیادا راستەوخۆ پشتگیری لە دەوڵەتی تورک وەردەگرێت. دەوڵەتی تورکیش لەسەر خاکی کورد بە شێوەیەکی سیستماتیک تاوانی شەڕ دەکات.

ف.ق