دەزگا کوردیەکانی رووسیا لەدژی دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
دەزگا و رێکخستنەکانی کوردانی رووسیا رایانگەیاند کە هێرش و کۆمەڵکوژی زاخۆ بە تووندی شەرمەزار دەکەن کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە ئەنجامدراوە.
دەزگا و رێکخستنەکانی کوردانی رووسیا رایانگەیاند کە هێرش و کۆمەڵکوژی زاخۆ بە تووندی شەرمەزار دەکەن کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا کە لەسەر ناوی، یەکێتی دەزگا کۆمەڵایەتیەکانی کورد، تەڤگەری ژنانی کورد و رێکخستنی ئێزیدخان بڵاوکراوەتەوە، باسی ئەوە کرا کە پیویستە سوپای فاشیستی تورک بە زووترین کات لە باشوری کوردستان بچێتە دەرەوە.
راگەیەنرا کە لە هێرشی ٢٠ی تەمووزدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەس بریندار بوون و وتیان، پێویستە کۆتایی بە هەبوونی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە باشوری کوردستان بهێنرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەدژی لەدژی خەڵکی مەدەنی بۆ ترساندنی گەلانی هەرێمەکەیە. تاوەکو دەوڵەتی تورکیش دەرنەکرێت، کۆتایی بە هێرشەکان ناهێنرێت.
هەروەها باسی ئەوە کراوە، دەوڵەتی فاشیستی تورک چەندین ساڵە هێرشەکانی لەدژی چوار پارچەی کوردستان بەردەوامی پێدەدات و لەگەڵ ئەوەی رای گشتی ئەمە دەبینێت، بێدەنگە.
تیشک خراوەتەسەر ئەوەی کە گەلی کورد و گەلانی عێراق بەرخۆدان دەکەن و ئەمەش ئەنجامی زەمینە حکومەتی ناوەندی عێراق، پەدەکە و ماڵباتی بارزانیە کە رێگە بە هێرشەکان دەدەن.
لە راگەیەنراوەکەدا، بانگەوازی لە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان کراوە کە بە زووترین کات دەست هێڵی، نۆکەری – خیانەتی دەوڵەتی تورک هەڵگرێت و لەدژی هێرشەکان هەڵوێستی ئاشکرای هەبێت.
لە بەردەوامی راگەیەنراوەکە باسی ئەوەکراوە کە تاوەکو دەوڵەتی فاشیستی تورک لەم خاکانە نەچێتە دەرەوە، چالاکیەکانیان لە عێراق باشوری کوردستان بەردەوام دەبێت و پێویستە گۆڕەپانی ئاسمانی رۆژئاوا و باشور لە بەرانبەر فڕۆکەکانی تورک دابخرێت.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا دەزگا کوردیەکان رووسیا سەرەخۆشیان لە خانەوادەی شەهیدان کرد و داوای زووچاکبوونەوەیان بۆ برینداران کرد.
ف.ق