١٦مین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ لە ٧مین رۆژدا بەڕێوەچوو کە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوی هەدەپە و بە گشتی ١٠٨ کەس کە ٢١ کەسیان لە زینداندان لە ٢٢مین دادگای سزا قورسەکان لە هۆڵی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو.
پەرلەمانتار و ئەندامانی هەدەپە و پارێزەران و زۆر کەسی دیکە چاودێری دانیشتنەکەیان کرد. ئەو سیاسەتمەدارانەی کە لە سینجان زیندانیکراون ئامادە بوون و ژمارەیەکیشیان لە ریگەی سیستمی دەنگ و دیمەنەوە بەشداریان کرد. هەندێک لە سیاسەتمەدارانیش بەشداریان نەکرد.
دانیشتنی دادگا بە خوێندنەوەی ناسنامەکان دەستیپێککرد و سەرۆکی دادگا هەندێک بەڵگەی نوێی خوێندەوە کە لە دۆسیەکە زیادکراون. دواتر سیاسەتمەداران قسەیان کرد.
دوای قسەکانی ئەردۆغان توندوتیژیەکان سەریانهەڵدا
گونای کوبیلای گوتەبێژی پێشوی هەدەپە و نەزمی گور ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی هەدەپە قسەیان کرد. گونەی کوبیلای رایگەیاند، قسەکانی شایەدحاڵە شاراوەکان سزادانە. بانگەوازی هەدەپە لەبارەی خۆپیشاندانەکان لەسەر فەرمانی رێکخستن نەبوە و خۆپیشاندانەکانی ٧ی تەشینی یەکەمی ٢٠١٥ دوای قسەکانی ئەردۆغان بۆ توندوتیژی گۆڕان.
دوای ناوبڕێک دانیشتنەکە دەستی پێکردوە
دواتر چاغلار دەمیر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە قسەی کرد. لە دانیشتنەکەدا پارێزەران باسی قسەی شایەدحاڵەکانیان کرد. شایەدحاڵەکان رایانگەیاند، قسەی شایەدحاڵەکان پوچەڵ بونەتەوە و داوایان کرد سیاسەتمەداران ئازاد بکرێن.
دواتر لیژنەی دادوەران دانیشتنەکەیان بۆ سبەینێ دواخست.
ف.ق