فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە باکوری ئەڵمانیا (فەد - دەم) بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای ڕێپێوانی لە ١٥ی نیسان دا لە دوسلدۆرف کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەد – دەم دا هاتووە:
"لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆحی سەفەربەری پێویستە و ئێمە کوردان و دۆستە شۆڕشگێڕەکانمان بانگ دەکەین بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ١٥ی نیسان لە دوسلدۆرف، چونکا ماوەی ٢٤ ساڵە دەوڵەتی تورک گۆشەگیرییەکی گەورە و قورس لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدات و لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هێرشی دڕندانە دەکاتە سەر گەلەکەمان.
ئێمە ڕایدەگەیەنین، لە هەموو ناوچەکاندا کار بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانەکەدا کراوە و ئامادەکارییەکان بۆ چالاکییەکەی دوسلدۆرف تەواو بوون. هیوا و داوای ئێمە ئەوەیە، کە ئێمە لە سەد ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزاندا بە یەکدەنگی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین.
کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و سەرکەوتنی کوردستان هاتووە. ئێمە بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری لە ڕێپێوانەکەی دوسلدۆرف دا دەکەین و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنین".
ژ.ت