فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كوردستانیانی ئه‌ڵمانیا (فه‌جه‌ده‌كه- كاوه) به راگه‌یه‌نراوێك داوای به‌شداری له رێپێوانی دۆسێلدۆرفی كرد و رایگه‌یاند، "پلانی داگیركردنی خاكی كوردستان و كوشتنی كوردان له رابردووه‌وه تائێستا به‌رده‌وامه بووه".
'له هه‌موو گۆڕه‌پانێك رۆژی شه‌ڕه'
فه‌جه‌ده‌كه-كاوه باسی له‌وه‌كرد، ئه‌م پلانی پاكتاوكردنه نه‌ك هه‌ر له باكوری كوردستان كه سه‌پاندویه‌تی، به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كیمیایی، به كرداری تاوانی شه‌ڕ به حیساب بۆنه‌كرتن بۆ هیچ شتێكی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، به دوای له ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان له رۆژئاوا و ئه‌وروپایه. فه‌جه‌ده‌كه كاوه ئه‌وه‌شی سته‌ڕوو كه ئه‌و پلانه قڕكردنی كوردان ته‌واو ده‌كات.
له درێژه‌دا فه‌جه‌ده‌كه –كاوه باسی له‌وه‌كرد كه پێویسته هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی ده‌بنه هاوبه‌شی ئه‌م پلانه چه‌په‌ڵه با باش زانن كه ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر نه‌ك هه‌ر له دژی ئه‌و كوردانه‌یه كه خۆڕاگری ده‌كه‌ن به‌ڵكوو له دژی هه‌موو گه‌لی كورده".
فه‌جه‌ده‌كه- كاوه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، رۆژ رۆژی راپه‌ڕینه به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و هاوكاره‌كانی له هه‌موو گۆڕه‌پانێكی به‌م جۆره‌ی راگه‌یاند، " رۆژ رۆژی خۆ كه‌ڕكردن نییه. رۆژ رۆژی له‌ناوبردنی فاشیسته‌كانه.
بانگه‌وازی ئێمه بۆ گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركه‌رییه ناجوامێری و پلانه پاكتاوكارییه بوه‌ستێته‌وه و پارێزگاری له خاكی كوردستان و عه‌گیده‌كانی شه‌ڕڤانی خۆی بكات. ئێمه هه‌موو گه‌لی كورد و دۆستانی گه‌لی كورد بانگهێشتی رێپێوان و گردبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی له ٢٥ی حوزه‌یران له دۆسێلدۆرف ده‌كه‌ین".
هـ . ب