فەڕەنسا: ئەوروپا لەبارەی تورکیا هەڵە بیر ناکاتەوە

کلیمینت بیئان وەزیری دەوڵەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری ئەوروپا رایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە سزای ئابوری لەسەر تورکیا بسەپێنرێت و لەبارەی ئەردۆغان و ڕژێمی ئەردۆغاندا هیچ ولاتێکی ئەوروپا هەڵە بیرناکاتەوە.

کلیمینت بیئان وەزیری دەوڵەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری ئەوروپا لە بەرنامەی ‘Le Grand Rendez-voûs’ کە بە هاوکاری رایدیۆی یەکی ئەوروپا و رۆژنامەی Les Echos ئامادەکرا ئاماژەی بەوەکرد کە 'ئەگەرێکی زۆر هەیە سزای ئابوری بەسەر ئەردۆغاندا بسەپێنرێت.

بیئان رایگەیاند، فشاری سیاسی و هەموو رێگایەک لەبەردەم ئەوان کراوەیە و فشارەکانی سەر بەرپرسانی تورکی بەهۆی هەوڵەکانیان لە دەریای ناوەڕاست بەبیرهێنایەوە.

وتیشی، "لە دوایین کۆبوونەوەی ئەوروپادا شانسێک بە تورکیا درا. ئێستاش جاریکیتر هەوڵی تێکدەرانەی سیستماتیک و هێرشبردنی هەڵبژارد."

لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیادا بەهۆی هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ دەرهێنانی نەوت و غاز بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست ئالۆزی هەیە. لە قەیرانی لیبیاشدا ئاڵۆزیان لەنێواندا هەیە و دەوڵەتی تورک لە قەرەباخیش لەدژی ئەرمەنەکان دەستی بە شەڕ کرد و هاوکاری ئازەربایجانی کرد.

ف.ق