فەرەنسا ٧ کوردی دەستگیر کرد
پۆلیسی فەرەنسا ١٣ هاوڵاتی کوردی لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەسبەسەرکردبوو و سزای زیندانی بەسەر ٧ کەسیاندا سەپاند.
پۆلیسی فەرەنسا ١٣ هاوڵاتی کوردی لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەسبەسەرکردبوو و سزای زیندانی بەسەر ٧ کەسیاندا سەپاند.
لە ماوەی ڕابردوودا، لە هەڵکوتانە سەر ماڵی کوردان و ناوەندە کلتورییەکانیان، ١٣ هاوڵاتیی کورد لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە لە شارەکانی پاریس، مارسیلیا و داراگوینگان لە یەک کاتدا دەستگیرکرابوون.
لەو ١٣ کەسەدا چواریان دوای چوار ڕۆژ لێپرسینەوە بە مەرجی ئەوەی لەژێر چاودێریدا بن سەربەست کران، بەڵام لێپرسینەوە لە ئەوانی دیکە تا ئێوارەی دوێنێ بەردەوام بوو تا برانە بەردەم دادگا.
لە دوای دانیشتنەکەی دادگا، دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ حەوت کەس لەوانە بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ تیرۆر” و پشتیوانیی مادی” لێی بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، دوو کەسیشیان سزای کەلەبجەی ئەلکترۆنییان بۆ دەرچوو.
جێگای ئاماژەیە، سەرەتای ئەم مانگە، ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورک و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوە و دوای ئەوەبوو کە فشارەکان لەسەر کوردەکانی فەرنسا و ناوەندە کلتورییەکانیان زیادیکرد.
ک-ش