فەرەنسا: کۆمیسیۆنی ئەوروپا پارەی ئیخوان موسلیمین دابین دەکات
لۆرانس بۆن وەزیری فەڕەنسا بۆ یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆنی ئەوروپا پارە بۆ کۆمەڵەیەکی نزیک لە ئیخوان موسلیمین دابین دەکات و ناڕەزایی خۆی لەم دۆخە دەربڕی.
لۆرانس بۆن وەزیری فەڕەنسا بۆ یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆنی ئەوروپا پارە بۆ کۆمەڵەیەکی نزیک لە ئیخوان موسلیمین دابین دەکات و ناڕەزایی خۆی لەم دۆخە دەربڕی.
لۆرانس بۆن بۆ دوو كهناڵی تهلهڤزیۆنی فهڕهنسا قسهی كرد و وتی "ههموو شتێك ڕوونه". ئەم کۆمەڵەیە لە بەها عەلمانییەکانمان دوورە. پشتگیری لە ئامانجەکانمان بۆ فراوانبووی ئازادیەکان ناکات.
لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا مارلین شیاپا نوێنەری وەزارەتی ڕەگەزنامەی فەرەنسا، ڕایگەیاندبوو، سەری سوڕماوە لە پەیوەندی نێوان هێلێنا دالی کۆمیساری یەکسانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و کۆنفیدڕاسیۆنی کۆمەڵە گەنجە موسڵمانەکانی ئەوروپا (فێمیسۆ).
ههروهها ئاماژه بهوهکرد که له مانگی ئابدا، کۆمیسیۆنی ئهوروپا ویستویەتی ئاههنگی گهنجانی کیشوهرێک بگێڕێت و ڤیدیۆیهکی بڵاو کردهوه و کۆنفیدڕاسیۆنی کۆمەڵە گەنجە موسڵمانەکانی ئەوروپاش له ڤیدیۆکەدا دیارە.
لۆرانس بۆن بەبیری هێنایەوە کە کلیمنت بیون وەزیری پێشووی ئەوروپا لەگەڵ شیاپا، نامەیەکیان بۆ کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەسەر ئەم دۆخە نووسیوە
بۆن وتی: من پەیوەندیم بە هەموو هاوکارەکانمەوە کردووە لە ئەوروپا بۆ ئەوەی فشار بخەمە سەر کۆمسیۆنەکە.
کۆنفیدڕاسیۆنی کۆمەڵە گەنجە موسڵمانەکانی ئەوروپا (فێمیسۆ)، لە ساڵی ١٩٩٩دا دامەزراوە. لەلایەن زۆرێک لە توێژەرانەوە وەک لقێکی ئیخوان موسلمین سەیر دەکرێت.
بەپێی گۆڤاری ماریانێری، ئەوە یەکەمجار نییە فێمیسۆ لەگەڵ دامەزراوە ئەوروپییەکان کار دەکات. ئەم کۆمەڵەیە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەیان هەزار یۆرۆ وەک یارمەتی لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپا وەرگرتووە.