پارێزگاری هەولێر کۆچی دوایی کرد
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبەری نوسینگەی پارێزگاری ھەولێر بڵاویکردەوە، کە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ فرەسەت سۆفی، دەرکەوتووە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، دوای خراپبوونی دۆخی تەندروستیی، شەوی ٣ی ئەم مانگە بە فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تورکیا کرا.
فرسەت سۆفی لە ساڵی ١٩٧٨ لە شارۆچکەی چۆمان لەدایکبووە، دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو، ڕۆژی ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ کرا بە پارێزگاری هەولێر و بەرەبەیانی ئەمڕۆش کۆچی دوایی کرد.
ز.ش