فێستیڤاڵی کەلتووری: تێکۆشانمان سەردەخەین
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە، کەسکین بایندەر تیشکی خستەسەر ڕێپێوانی درێژی ئەڵمانیا کە لەلایەن گەنجانەوە ئەنجامدرا، گوتی: "ئێمە ئامادەین، تێکۆشانمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان سەردەخەین".
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە، کەسکین بایندەر تیشکی خستەسەر ڕێپێوانی درێژی ئەڵمانیا کە لەلایەن گەنجانەوە ئەنجامدرا، گوتی: "ئێمە ئامادەین، تێکۆشانمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان سەردەخەین".
٣٢ هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد بە تێمای "گۆشەگیری و داگیرکاری دەشکێنین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" بە جۆشێکی مەزن بەردەوامە.
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە، کەسکین بایندەر ڕایگەیاند ملیۆنان کورد بۆ زمان و کەلتووری خۆیان تێدەکۆشن، گوتی: "لە هەموو پارچەکانی کوردستان، هیوای گەلەکەمان بە کەلتوور و زمانی خۆیانەوە بەستراوە".
جەختی کردەوە تێکۆشانی کورد لە ئەوروپا پێشدەکەوێت و هەوڵەکانی دوژمن بۆ دابەشکردنی کورد سەرناگرێت.
هەروەها ڕایگەیاند تێکۆشانی گەلی کورد بووەتە هیوای گەلان، گوتی: "گەلی کورد باوەڕی بە تێکۆشانی عەبدوڵا ئۆجالانە، ئەم تێکۆشانە دەگاتە ئامانجی خۆی".
بایندەر جەختی کردەوە، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، بۆ ئاشتی گرنگییەکی مەزنی هەیە.
تیشکی خستەسەر پشتیوانی هونەرمەندان و ئەکادیمی و ڕۆشنبیران بۆ هەڵمەتی ئازادی و ڕایگەیاند ئەم تێکۆشان و هەڵمەتە دەگەنە ئەنجام.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد شۆڕشی ژنانی کورد لە ئاسیاوە تا ئەفریقا و ئەوروپا بووەتە هیوای ژنان، گوتی: "ئەم شۆڕش و تێکۆشانی ئازادییە، تێکۆشانی ژنە".
هەروەه تیشکی خستەسەر تێکۆشان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند لەم ڕووە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوامە. گوتی: "ئێمە ئامادەین، تێکۆشانمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان سەردەخەین".
بایندەر سڵاوی لە ڕێپێوانی درێژی گەنجان کرد، ڕایگەیاند تێکۆشانی گەنجانی کورد ٢٤ ساڵە بەردەوامە، لە کۆتاییدا سەردەکەوێت.
فیستیڤاڵەکە بە گۆرانییەکانی هۆزان کاوە بەردەوام بوو.