فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک: ئێمە لە دژی گۆشەگیری دەرژێینە گۆڕەپانەکانی نەورۆز

فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز داوای بەشداری جەماوەریی کرد کە لە چوارچێوەی' گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، ڕێبەر و گەلەکەمان ئازاد دەکەین'بەرێوە دەچێت.

فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا ڕاگەیەنراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و جەژنی نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کورد، گیراونی سیاسی، ژنانی کورد و گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوین پیرۆزکرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەبیر هێنراوەتەوە کە نەورۆز واتای ڕاپەرینە لەهەمبەر ستەمی زۆرداران و وتی، " بەرەی ئاکەپە ومەهەپە کە لە هەمبەر بەرخۆدانی ئازادی گەلی فیداکاری ئێمە ڕۆژبە ڕۆژ دەتوێتەوە، دەربارەی دۆخی تەندرووتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە و گەمە بە هەستی گەلی کورد دەکەن. ئەوەی کە لە چوارپارچەی کوردستان گەل دەستگیردەکات و کۆمەڵکووژیی دەکات ، هێزە داگیرکەرەکانە. بە هەڵمەتی ' ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنینەوە، ڕێبەر و گەلەکەمان ئازاد دەکەین' بە هێزەوە و بەشداری لە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵدا دەکەین. لەسەر ئەم بنگەیە ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین بەشداری جەماوەریی بکەن لە جەژنی نەورۆز لە شارەکانی فرانکفۆڕت، مانهایم، دارمستاد و ساربرووخێن."

ک-ش