فیدراسیۆنی سەندیکاکانی بەریتانیا پشتیوانیی لە هەدەپە کرد
فیدراسیۆنی سەندیکاکانی گشتیی کرێکاران (جی ئێف تی یو – GFTU) لە بەریتانیا، کە چەتری ٢٦ سەندیکایە رایگەیاند، داخستنی هەدەپە قبوڵ ناکەن.
فیدراسیۆنی سەندیکاکانی گشتیی کرێکاران (جی ئێف تی یو – GFTU) لە بەریتانیا، کە چەتری ٢٦ سەندیکایە رایگەیاند، داخستنی هەدەپە قبوڵ ناکەن.
دۆگ نیکۆڵس سکرتێری فیدراسیۆنی سەندیکاکانی گشتیی کرێکاران (جی ئێف تی یو – GFTU) لە بەریتانیا لەبارەی سکاڵای داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک بۆ داخستنی هەدەپە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، هەدەپە لە تورکیا سێیەم هێزی سیاسییە و نوێنەرایەتیی داواکانی کۆمەڵگە و مرۆیی گەل دەکات.
نیکۆڵس باسی ئەوەیکرد، هەدەپە حیزبێکی لایەنگری ئاشتی و دیموکراسییە و داخستنی ئەو حیزبە و هەڕەشەکانی سەر هەدەپە قبوڵ ناکرێن.
دۆنگ نیکۆلاس راشیگەیاند، لە دژی داخستنی هەدەپەن و ئەوەشی وت، "ئێمە بەرامبەر بە نادادیی ئەو رژێمە و قەدەغەکردنی نا مرۆییانە کەسەکان دەوەستینەوە و هەڕەشەکانی دژ بە هەدەپە و ئەو کەسانە رەتدەکەینەوە. داکۆکی لەو بیرو باوەڕە دەکەین و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان دەکەین".
باسی ئەوەشیکرد، هەڕەشەکانی سەر هەدەپە و هەڕەشەی داخستنی هەدەپە بابەتێکی نێونەتەوەییە و داوا لە هەموان دەکەم پشتیوانی لە هەدەپە بکەن.
ژ.ت