گەل بە شێوەی بەرفراوان بەشداریان لە پرسەی گەریلای یەژاستار بورجو دورموشدا کرد

گەریلای یەژاستار بورجو دورموش لە مانگی ئابدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە شەڕێکدا شەهیدببوو. گەل بەشێوەی جەماوەری بەشدارییان لە پرسەکەیدا کرد.

گەریلای یەژاستار بە ناوی ئارژین هێرش ئەروح (بورجو دورموش) لە ١٨ی مانگی ئابدا لە مەتینا لە شەڕی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهید ببوو.

لە گەڕەکی دەمیرتاشی ناوچەی تۆرۆسلاری مێرسین پرسە بۆ دورموش داندرا.

کۆمەڵەی کولتوریی هاوکاری، پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی مەزۆپۆتامیا (مەیا-دەر)، کۆمەڵەی هاریکاری بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی چوکروڤا (چوکروڤا توای- دەر، پارتی دیموکراتیکی گەل (هەدەپە) و چەندین کەس چوونە سەردانی پرسەکە.

جەماوەرەکە کە لە بینای رێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی تۆرۆس تاماڵی بنەماڵەکە رێپێوانیان کرد زۆر جار دروشمەکانی "شەهید نامرن" و " بژی بەرخودانی گەریلا"یان وتەوە.

هـ . ب