لە نسێبین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار کۆتایی هاتووە، دەم پارتی ئاهەنگێکی گشتی و ڕێپێوانێکی جەماوەریی بە بەشداریی کاموران تانهان پەرلەمانتاری مێردین ڕێکخست.
جەماوەری گەل لە شەقامی ٢٧ی ئایار کۆبوونەوە و بە مەشخەڵەوە بەرەو نووسینگەی هەڵبژاردنی ژنانی دەم پارتی بەڕێکەوتن. ڕێپێوانەکە دیمەنێکی ڕەنگینی خوڵقاندبوو، لە میانەی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی زیندانیان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.
هاوکات کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی نسێبین گوڵبین شاهین ڕایگەیاند، "ئیرادەی گەلەکەمان لە نسێبین بە قەیوم دەستنیشانکراوە، هەموومان دەزانین ڕژێمی قەیوم چی بە شەرعی دەزانێت، گەلەکەمان شایەنی باشترین و جوانترین شتە، لە مانگی ئاداردا بەدەستی دەهێنین". لە ی ٣١ ئاداردا قەیومەکان دەنێرینەوە و شارەوانییەکان بەڕێوە دەبەین، پاراستنی سەندوقەکان هێندەی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگدان گرنگە، پێکەوە نسێبین دەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی پێشتر و دیسان نسێبین دەکەینەوە بەشاری هەموو ڕەنگەکان."
جۆش و خرۆشی گەل کە دیمەنی ڕەنگاوڕەنگی بە دەریاچەکە بەخشی بوو بە سەما و گۆڤەند کۆتایی هات.