گەنجان دڕندەیی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان لە ست.گاڵێن شەرمەزار کرد
چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجان لە ست. گالێن کۆبوونەوە، هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکیان بەرامبەر بە کوردان، بە رێگەی ستاندنی ئاگادارکردنەوە شەرمەزار کرد.
چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجان لە ست. گالێن کۆبوونەوە، هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکیان بەرامبەر بە کوردان، بە رێگەی ستاندنی ئاگادارکردنەوە شەرمەزار کرد.
لە شاری ست. گاڵێنی سویسڕا لەلایەن بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)وە لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا.
چالاکوانانی تەجەشە بە لەبەرکردنی جلی سپی خۆپاراستن لە چەکی کیمیایی و بەرزکردنەوەی وێنەی ئەو گەریلایانەی بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، سەرنجیان راکێشا بۆ سەر دڕندەیی. لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر ئامار و زانایاری بڵاوکرانەوە.
چالاکوانی تەجەشە حەقی ئامانۆس داوای لە هەموو گەنجانی کوردستان کرد کە لە ساڵی ٤٥ هەمینی پارتیدا بە دەوری گەریلاوە ببنە ئاڵقەیەک و خاوەنداری لەو میراتەی بەجێهێڵدراوە بکەن و لەسەر رێگەی ئەوان رێبکەن.
هـ . ب