گەنجان لە دویسبورگ بۆ ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا
چالاکوانانی تەجەشە و تێکۆ – ژن لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا کۆبونەوە و بەمەبەستی داواکاری بۆ ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی پابەندنەبوونی مەدەنیان ئەنجامدا.
چالاکوانانی تەجەشە و تێکۆ – ژن لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا کۆبونەوە و بەمەبەستی داواکاری بۆ ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی پابەندنەبوونی مەدەنیان ئەنجامدا.
گەنجان بە دروشمی ' لەدژی فاشیزم، داگیرکەری و گۆشەگیری، پێکەوە راپەرین' کۆبونەوە و لە ناوەندە شارەکە چالاکی پابەندنەبوونی مەدەنیان راگەیاند.
گەنجان بە پانکارتی 'ئازادی ڕێبەری ئاپۆ ئازادی ئێمەیە' بە زمانی ئەڵمانی و بە هەڵگرتنی وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە چالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشمی 'یەس لیبی ئۆجالان ، ئەس لیبی پەکەکە، بژی سەرۆک ئاپۆ، گەنجان فیداکاری رێبەر ئاپۆیان ' وتەوە.
گەنجان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد کە، تاوەکو عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، گەنجان لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و ئازادی ئۆجالان وەک ئازادی خۆیان دەبینن.
ف.ق