گەنجان لە لوزەرنی سویسرا بە جۆش وخرۆشەوە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن بە جۆش و خرۆش و پەرۆشییەوە ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن بە جۆش و خرۆش و پەرۆشییەوە ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
لە شاری لوزەرنی سویسرا بە بۆنەی ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) ڕێپێوانێک ڕێکخرا.
گەنجان بە ڕێپێوان گەیشتنە لای یەک و کۆبوونەوە، ڕاگەیاندراوێکیان سەربارەت بە گرنگی و واتا و قورسایی ئەو رێگایە، کە لە ٤٤ ساڵ دا دەستەبەرکراوە، خوێندەوە و لە دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە بەرەو گۆڕەپانی پیرۆزباییەکە دەستیان بە رێپێوان کردەوە.
گەنجان لە ڕێپێوانەکەدا بە حەماسەتێکی زۆرەوە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان" بە جۆش و پەرۆشییەکی زۆرەوە دەوتەوە.
گەنجان سڵاویان لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد، کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن و لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هاوپەیمانەکانیان بەرخۆدانی بێ وێنە دەکەن.
ژ.ت