گەنجان لە مارسیلیا لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییەکی رێگەداخستیان ئەنجامدا
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشنە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی ڕێگای سەرەکیی هاتوچۆیان داخست.
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشنە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی ڕێگای سەرەکیی هاتوچۆیان داخست.
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (TCŞ) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشنە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی چالاکیی رێگە داخستنیان ئەنجامدا.
گەنجان لەسەر رێگای بۆلیڤارد بۆلەر دەستیان بە رێپێوانکرد. گەنجان وێنەی ١٧ گەریلایان بەرزکردبووە، کە بە چەکی کیمیایی شەهید ببوون، هەروەها ڕێگای سەرەکیان بە ئاڵاکانی پەکەکە و شەوچراکان داخست.
گەنجان لە چالاکیەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" یان دەوتەوە.
گەنجان داوای زیادکردن و بەهێزکردنی چالاکیانیان لە دژی هێرشی چەکی کیمیایی کرد.
ژ.ت