گەنجان لە مارسیلیا نەورۆزیان پیرۆز کرد

گەنجان بە پێشەنگایەتی تەجەشە بە کاروانی ئۆتۆمبێل، مەشخەڵ و هەڵپەڕکێ لە مارسیلیا نەورۆزیان پیرۆزکرد.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) گەنجان ڕاژنە مەیدانەکان و جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد. گەنجان وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووەوە و بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نەورۆز پیرۆز بێت" یان دەوتەوە.

گەنجان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوامییان بە پیرۆزکردنی نەورۆز دا و دواتر بە کاروانی ئۆتۆمبێل رژانە سەر شەقامەکان و بە ناوشارەکەدا سوڕانەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد.

گەنجان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕێپێوانێکی مەشخەڵیان ڕێکخست.

دوای ڕێپێوانەکە بەیاننامەیەک بەناوی گەنجانەوە خوێندرایەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پێویستە ئێستا گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێبێت. نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن. ساڵ و نەورۆز دەبێتە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. وەک گەنجانی کورد و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست ڕق و توڕەیی گەورەمان لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. ئەم گۆشەگیرییە سیستماتیک و توندە، کە بە پشتیوانیی دەوڵەتانی ئەوروپا بەردەوامە، ئێستا دەبێت کۆتایی پێ بێت. ئێمە بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەبینە  وەڵامدەری ئەم پرۆسە و قۆناغە".

چالاکییەکەی گەنجان بە دروشمی "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" کۆتایی پێهات.

ژ.ت